تەندروستی
پێکهاتە ترسناکەکەی شەربەتە شینەکە ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پسپۆڕێکی بواری کیمیا رایدەگەیەنێت کە ئەو رەنگەی بۆ شەربەتە شینەکەی لە ناو بازاڕ بەکاردەهێندرێت زیانێکی زۆری تەندروستی هەیە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر خانەکانی مێشکی مرۆڤ هەیە.
ئەمڕۆ 26ی ئازاری 2023 دکتۆر کاوە شەریف، خاوەنی دکتۆرا لە بواری کیمیادا رایگەیاند "لەگەڵ بڵاو بوونەوەی چەند وێنەیەک کە هی چەند جۆرە شەربەتێکە کە هاوڵاتییان بۆ بەربانگ دەیکڕن و رۆژووی پێدەشکێنن، ئەو رەنگە شینەی بینرا لەگەڵ چەند بوتڵێک شەربەت دانرابوو بە زوویی بووە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رەنگە شینەکە بریتییە لە (blue e133 (C37H34N2Na2O9S3 کە لە هەموو ولاتان قەدەغەکراوە تەنها لای خۆمان نەبێت".
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکرد " ئەم رەنگە لە تاقیگەی کیمیایی ئەندامیدا دروستدەکرێت بە کارلێکی خەست بوونەوەی (formylbenzenesulfonic acid) و (aniline) و کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە و دەبێتە هۆی چالاککردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە مێشک و گەدەدا".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە زیانەکانی ئەم مادەیە کاریگەری هەیە لەسەر پێست و دەبێتە هۆی خورانی پێست و دروستبوونی هەستیاریی".
ر.ع
ر.ع