راپۆرت

دیمەنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەسەر جەستەی منداڵانی عیراقی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیمەنی یۆرانیۆمی  پیتێنراو لەسەر جەستەی منداڵانی عیراقی
مەودا میدیا- 

 
دوای ئەوەی لە 25ی ئازاری 2023 ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە رەنگە وڵاتەکەی چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئۆکرانیا بەکار بهێنێت، گلێن دیزن، شارەزای کاروباری رووسیا، راپۆرتێکی کۆنی بەبیر بەریتانیا هێنایەوە ئەویش کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ئەو چەکانەیە لەسەر جەستەی منداڵانی عیراق بە تایبەت یۆرانیۆمی پیتێنراو.

ئەو شارەزایە کە بۆ میدیاکانی رووسیاش دەنووسێت، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رەخنەی لە شکستی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا گرتووە لە ئیدانەکردنی بەریتانیا بەهۆی ناردنی چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ کیڤ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاریگەرییەکانی رەنگە لەسەر نەوەکانی ئۆکراینی و رووسی بەجێبهێڵێت، لەگەڵ لەدایکبوون منداڵی نەبەکام و دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە.

بەپێی راپۆرتێک کە دیمەنەکانی تایبەتە بە منداڵانی عیراق، بڵاوکراوەتەوە کە بەشێک لەو منداڵانە لە زگماکییەوە کێشەیان هەبووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکبوون لەو ناوچانەی کە چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراویی تێدا بەکارهاتووە، یان لەگەڵ خێزانەکانیان لەو شوێنانە ژیاون بەتایبەت نزیک لە بنکەی ئاسمانی تەلیلی ئەمەریکا.

راپۆرتەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراویی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدراوە و 4 ساڵ لەمەوبەر لە "Foregin Policy"دا بڵاوکراوەتەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە دوو ماددەی "تۆریۆم و یۆرانیۆمی پیتێنراو" پەیوەندییان بە ئاسەورەکانی کەموکوڕیی لەدایکبوون لە منداڵان لە هەندێک ناوچەی عیراق هەیە.

رێکخراوی ئاشتی هۆڵەندی "PAX" ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هێزەکانی ئەمەریکا تەقەمەنی یۆرانیۆمی پیتێنراو ئاراستەی ناوچە مەدەنییەکانی عیراق کردووە.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە له ساڵی 2014، فڕۆکه و تانکه ئەمەریکییەکان له ماوەی ساڵی 2003 دا نزیکەی 10 هەزار چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراویی لە عیراق بەکارهێناوە .

هەروەها داتاکان دەریانخستووە زۆرێک لەو گولە هاوەنانەی ئاڕاستەی ئەو ناوچانە کراوە کە خەڵک لێی نیشتەجێیە، لەوانە سەماوە، ناسریە و بەسرە لە باشووری عێراق.

جێگەی سەرنجە کە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، لە مانگی ئازاری ساڵی 1975 دوای لێکۆڵینەوەیەکی قووڵ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو یاساییە، بەڵام پێشنیاری سەپاندنی سنووردارکردنی کرد بۆ بەکارهێنانیان، رێگریکردن لە بەکارهێنانیان لە دژی تاکەکان، بە هۆکاری یاسایی "پەیوەندیدار بە قەدەغەکردنی و ئازار و ژەهراوی ناپێویست."

یۆرانیۆمی پیتێنراو بە شێوەیەکی گشتی لە دروستکردنی مووشەک و بۆمبی زرێپۆش بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی هێزی دزەکردنی زیاتریان پێبدرێت.

ئەو چەکانەی لەسەر بنەمای ئەم بەرهەمە دروستکراون بەهۆی چڕی و تایبەتمەندییە فیزیاییەکانیەوە ئامانجەکەی باشتر لەناو دەبات، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە لەکاتی هەڵمژینی تۆزەکە دەمێنێتەوە، یان لەگەڵ خواردنی خۆراک و خواردنەوەی ئاوی پیسبوو دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ و دواتر مەترسییەکانی دەردەکەوێت کە بەشێکی لە لەدایکبوونی منداڵی نابەکام و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت شێرپەنجەیە.

زۆرێک لە شارەزایانی ئەوروپی هۆشدارییان داوە لەو بارەیەوە، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نییە کە کاریگەری لەسەر خانەکان هەبێت یان بەشداربێت لە گۆڕانکاری شێرپەنجەیی.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن