جیهانی
دۆناڵد ترەمپ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند تاوەكو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشكنینی پزیشكی بۆ نەكراوە لەو رووەوەی كە ئایا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە یان نا، ئەوەش راگەیەندراوە پێنج ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا خراونەتە ژێر چاودێری پزیشكی "كەرنتینە"ەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئاداری 2020 ستیڤان گریشام، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند "تاكو ئێستا هیچ پشكنینێكی پزیشكی بۆ دۆناڵد ترەمپ نەكراوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە یان نا".
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان دوێنێ یەكشەممە 9ی ئادار پێنج ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكی خراونەتە ژێر چاودێری پزیشیكییەوە، ئەوەش ئاشكرا كراوە بەو دواییانە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەو ئەندامانەی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەتەوە و لە یەكێك لە گەشتەكانیشیدا یەكێك لەو پێنج ئەندامەی كە ئێستا كەرەنتینەیان بۆ دەكرێت لەنێو فڕۆكەكەی دۆناڵد ترەمپدا بووە.