کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارینەوە
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گلدانەوەی ئەو رێژە زۆرەی باران کە لە ماوەی پێشوودا باریوە لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، بووەتە هۆی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر.
 
ئەمڕۆ 28ی ئازاری 2023 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی کارۆئاوی دەبەستین کە ئەوانیش دوکان و دەربەندیخانن، جگە لە وێستگەکانی گاز و نەوتی رەش و گازوایل".
 
باسی لەوەشکردووە "بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان لەم رۆژانەی پێشوودا ئاوێکی زۆریان گلداوەتەوە بەهۆی زۆری برانبارینەوە، سەرووی 300 مەتر سێجا ئاو لە یەک چرکەدا رژاوەتە بەنداوەکانەوە و لەئێستادا ئاستی بەنداوی دوکان 492.43 مەترە و رێژەی ئاویش 173 مەترە لە چرکەیەکدا".
 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەبارەت بە بەنداوی دەربەندیخانیش، بەرزیی ئاستی ئاو گەیشتووەتە 468.80 مەتر و رێژەی گلدانەوەکەیشی رۆژانە دەگاتە 173 مەتر سێجا لەیەک چرکەدا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن