کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت رۆژی هەینی داهاتوو بەپێی پێشبینییەکان، لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت و هۆشداریش دەدات لە زمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئازاری 2023 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "سبەی لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی زیاتری کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەرییەی رووی لە تورکیا کردووە، ئاسمانی هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر هەور دەیگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانێکی مامناوەندی و بەفر هەیە لە چیا بەرزەکاندا، پلەکانی گەرماش چوار تاوەکوک هەشت پلە نزمدەبنەوە".
 
سەبارەت بە رۆژی هەینیش، ئەو شارەزایەی کەشناسی وتی "سەنتەری پاڵەپەستۆکە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکان روو لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکەن، کەش هاوشێوەی زستانی لێدێت و ئاسمانیش بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و بارانی کەم و مامناوەندیش دەبارێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئێوارەی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە، بەهۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ئەگەری دابارینی بەفر هەیە، لە سەنتەر و ناوچە شاخاوییەکانی هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەولێر، لە سەنتەری شاری سلێمانی ئەگەری پڕوشە بەفر هەیە و لە شاخەکانیش یەک تاوەکو سێ سانتیم بەفر دەبارێت".
 
باسی لەوەشکردووە "پلەکانی گەرما بەتەواوەتی نزمدەبنەوە رۆژی شەممەدا دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگەنە ژێر سفر، رۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە دووردەکەوێتەوە و پلەکانی گەرمە بەرزدەبنەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن