راپۆرت

جیهانی شاراوەی کرێکارانی سێکس لە سۆماڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیهانی شاراوەی کرێکارانی سێکس لە سۆماڵ
مەودا میدیا-

 
دوو ژن لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ لە چاوپێکەوتنی خۆیان لەگەڵ  "بی بی سی" باس لە جیهانی شاراوەی کرێکارانی سێکس لەو شارەدا دەکەن، شارێک کە دوای ساڵانێک لە شەڕی ناوخۆ، هێشتا توندوتیژی بەسەردا زاڵە.

 
کەناری قەرەباڵغ و سەرنجڕاکێشی لیدۆ نیشانەی هەوڵی شارەکەیە بۆ تێپەڕاندنی سەردەمی شەڕی ناوخۆ. هاوینە هەواری کەنار دەریاکان، چێشتخانە لوکسەکان، هۆتێلەکان و خواردنە جۆراوجۆرەکان سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا رادەکێشێت، بەڵام ئەم ئەم شارە و شوێنە گەشتیارییەکانی دیوێکی تری هەیە کە ئەویش ئاهەنگی شەوانە، مادەی هۆشبەر و توندوتیژی سێکسییە.

ئەو ژنانەی لەم جیهانە شاراوەدا گیرایان خواردووە، ئەو ژنانەن کە ژیانێکی سەخت و دژواریان بەسەر بردووە و دواجار لەم شوێنانە خۆیان بینیوەتەوە، زۆرینەیان موسڵمان، گەنج و هەژارن.

فیردۆس تەمەنی ٢٢ ساڵە و ماوەی سێ ساڵە لەشفرۆشی دەکات، لە ژوورێکی تاریکی شوقەیەکدا کەئاسەواری فیشەک بە دیوارەکانییەوە دیارە و لە ژێر سێبەری پەردەیەکی سووردا دادەنیشتووە.

لە تەنیشت سۆپاکەوە، ژنێکی گەنجی بە لەشولارێکی لاوازەوە بە دەنگێکی نزم و خەمناک باسی بەسەرهاتی خۆیمان بۆ دەکات.


فیردۆس دەڵێت، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ماڵی بەجێهێشتووە، ئەم حاڵەتە لەناو کۆمەڵگای سۆماڵدا دەگمەنە و کچان زۆربەکەمی ماڵ بەجێدێڵن، مەگەر ناچار بکرێن. 

فێردۆس دەڵێت: سەرەتا نەمدەویست لەماڵ رابکەم، بەڵام ئیتر بەرگەی هەڵسووکەوتە خراپەکانی هاوسەرەکەی باوکمم نەگرت، دوای ئەوەی لە ماڵەوە هەڵاتم، فیردۆس چووە شوێنی جیاواز و هاوڕێی نوێی دۆزیەوە دەڵێت، "پێموابوو ئەوان گرنگیم پێدەدەن"، بەڵام ئێستا کە ئاوڕێک لە دواوە دەدەمەوە، دەزانم کە ئەوان هاوڕێی باش نەبوون.

کاتێک چاوەکانم کردەوە بینیم ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانی وەک مۆرفین و ترامادۆڵ بووم و بۆ بژێویی ژیان و بەسەربردنی کاتەکانی دەچمە ئاهەنگەکانی شەوانە لە کەناری لیدۆ و بوومەتە کرێکاری سێکس.

فیردۆس هەر زوو خۆی لەناو جیهانی ژێرزەوی مۆگادیشۆدا بینیوە کە گیری خواردووە، لە هۆتێلەکانەوە دەچووە ماڵی کەسانی نامۆ و شوێنە جیاوازەکان.


 فیردۆس دەڵێت، ئێستا چیتربۆ بینینی کڕیاران ناچێتە شوێنە مەترسیدارەکان و کڕیاری خۆی هەیە و بە تەلەفۆن پەیوەندییان لەگەڵ فیردەوس دروست دەکەن. دەڵێت: چاوەڕێی زەنگی مۆبایلەکەم دەکەم و دواتر دەچمە دەرەوە بۆ سێکس لەگەڵ پیاوان، ئەگەر پیاوەکانی خۆشم بەردەست نەبن هاوڕێ ژنەکانم پەیوەندیم پێوە دەکەن و دەڵێن پێویستمان پێتە و من دەڕۆم بۆلایان بەتایبەت ئەو کاتانەی پیاویان لەبەردەستدایە.

فیردۆس ئێستا ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە و بۆ دابینکردنی پێویستی بەپارەیە و چیدی ناتوانێت واز لە کارەکەی بێنێت.

جگە لە فیردۆس، ژنێکی دیکە کە تەمەنی 23 ساڵە لە ماڵەوە هەڵاتووە و گیرۆدە بووە و کاری لەشفرۆشی دەکات. 

دەنگی منداڵان لە دەرەوە دەبیسترێت کە یاری تۆپی پێ ئەکەن وهێداش بە دەنگێکی نزم قسە دەکات.

دەڵێت: زۆربەی شەوەکانم لە هۆتێلەکاندا بەسەر دەبەم، بۆ زۆرێک لە ژنە گەنجەکانی دیکەش هەمان شت راستە لەوێ هەموو جۆرە پیاوێک دەبینین.

زۆرێک لەو ژنانەی لەم باردۆخەدا دەژین خۆیان لە دۆخێکی مەترسیداردا دەبیننەوە، بەڵام ناتوانن سکاڵا لای پۆلیس تۆمار بکەن لەبەر ئەوەی لە سۆماڵ کاری لەشفرۆشی نایاساییە و قەدەغەیە.

بی بی سی داوای لێدوانی لە پۆلیسی مۆگادیشۆ و وەزارەتی گەشەپێدانی ژنان و مافی مرۆڤی سۆماڵ کرد سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام وەڵامیان نەبوو.

بە وتەی هێدان، زۆرجار کچان کە دەگەڕێنەوە ماڵەوە ئاسەواری لێدان لەسەر جەستەیان دەردەکەوێت و سووکایەتییان پێدەکرێت.

فێردۆس دەڵێت: سەرەتا لەگەڵ کڕیارەکان دەچوومە ئەو شوێنانەی کە پێشنیاریان دەکرد، بەڵام شەوێک لێمدرا و دەموچاوم هەمووی بوو بە خوێن، شەڕەکە لە سەر نرخەکە بوو کە نەگەیشتینە رێککەوتن.

دەشڵێت، لەو کاتەوە لەگەڵ هیچ پیاوێک ناچمە دەرەوە، هەرچەندە پارەی زۆریشم پێ بدەن ئەوە مەترسیدارە، من هۆتێلەکانم پێ باشترە چونکە دەزانم ئازارم ناگات.

لەلایەکی دیکەوە، هەموو ئەم ژنانە ئەوەندە بە چانس نین و هەندێک لەو ژنانە کە دەبرێنە دەرەوە یان بۆ ماڵ و شوێنە تایبەتەکان، هەراسان دەکرێن و تەنانەت دەستدرێژی بەکۆمەڵیان دەکرێتە سەر.

فیردۆس دەڵێت، هەندێکجار ئەو دەستدرێژیانە وێنەی دەگیرێت و دواتردژی ئەو ژنانە بەکاریان دەهێنن.

​هێدان دەڵێت، ئەگەر ژنەکان رەتی بکەنەوە، لێیان دەدرێت و ئازاری جەستەیی دەدرێن تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا وێنەکانیان لە ئینتەرنێت بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی زیاتر هەراسان بکرێن.

راپۆرتێکی ئەم دواییەی کەناڵی 4ی بەریتانیا ئەم جۆرە رەشبگیرییە دیجیتاڵییەی بە بەڵگەوە کە بەسەر ژنانی سۆماڵ هاتووە بڵاوکردەوە. 

راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات کە توندوتیژی سێکسی لە ساڵی 2019 تا 2020 بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم کردەوە توندوتیژانە زۆرجار لەو ناوچانە روودەدەن کە ململانێ و شەڕی تێدا روودەدات هەروەها پابەندنەبوون بەیاساوە رێگە بە تاوانباران دەدات بێ سزا بمێننەوە و قوربانییەکانیش هیچ پشتیوانییەکیان نەکرێت.

فیردۆس دەڵێت: "لە سۆماڵ هیچ سیستەمێکی پشتیوانی بۆ ژنانی وەک ئێمە نییە و هیچ شوێنێک نییە بۆ ئەوەی بۆی بچن". ئاماژەی بەوەشکردووە، فشاری کۆمەڵایەتی لەسەریان شتەکان خراپتر دەکات، هەر بۆیە زۆرێک لەو ژنانە ئامادە نین داوای یارمەتی بکەن، بەتایبەتی ئەگەر ئالوودە بووبن.


لە سۆماڵ چەندین رێکخراوی ژنان هەن، بەڵام کاتێک بی بی سی پەیوەندیی پێوەکردن، بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.

هێدان و فیردۆس جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر میکانیزم و رێکخراوێک هەبوایە بۆ پاڵپشتیکردنیان، زۆرێک لە ژنان نەدەچوونە ناو ئەو کارە مەترسیدارە و لە داوی ئەم ژیانە پڕ لە توندوتیژیی و بەکارهێنانیان لەلایەن پیاوانەوە نەدەبوون.

فیردۆس دەڵێت: زۆرێک لە کچانی گەنج ئالوودەبوون، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر تووشی ئازار بن. "زۆرێکیان تەنانەت لە شەودا شوێنی خەوتنیان نییە".

ئەم ژنانە لەسەر شەقامەکانی دەوروبەری کەناری لیدۆ و ناوچەکانی تری شار دەخەون. هەندێکیان لەگەڵ پیاوان دەچن بۆ شوێنێک بۆ خەوتن و بەناچاری سێکسیان لەگەڵ دەکەن.

فیردۆس لەلا تەنیشتەوە سەیری پشتەوەی دەکات، لە تەنیشتی ژنێکی گەنج هەیە کە منداڵێکی لە باوەش گرتووە ئەو خانمە پێشتر لەشفرۆش بووە بە ناوی ئامینە و دوای دووگیانبوونی ژیانی نوێی دەستپێکردووە. 

ئامینە هەمیشە پێم دەڵێت، ئەم ژیانە بەجێبهێڵە وبچۆرەوە ماڵەوە، بەڵام ئەوەندە ئاسان نییە زەحمەتە رووبەڕووی ئازیزانت ببیتەوە.

سەرچاوە: BCC
 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە