خولەکانی جیهان

چاڤی گۆڕانکاری بۆ یاری کلاسیکۆ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی گۆڕانکاری بۆ یاری کلاسیکۆ دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

راهێنەری بەرشلۆنە خاڤی هێرناندێز لەهەوڵی ئەوەدایە بۆ ئامادەنەبوونی گونجاوی بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبکات.

بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبونەوەی مێرێنگۆ، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە یاری دووەمی نیوەی کۆتایی کۆپا دێل ڕی.

بەپێی تۆڕی "ڕیلیڤۆ"ی ئیسپانی، خاڤی پلانی وایە لە جیاتی پشتەوەی ناوەند، ئیریک گارسیا لە ناوەڕاستی یاریگا یاری پێبکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری نەبوونی فرێنکی دێ جۆنگ ی هۆڵەندی لە کلاسیکۆ.

تۆڕی ئیسپانی ئاماژەی بەوەدا کە خاڤی لە مەشقەکانی ئەم دواییەدا گارسیای وەک یاریزانی ناوەڕاست تاقیکردەوە و پێی وایە کە نمایشێکی قەناعەت پێکردن پێشکەش دەکات.

ریلیڤۆ رونیکردەوە کە زۆرێک لەڕاوبۆچوونەکان لە بەرشلۆنە، پێشنیاری سەرکەوتنی گارسیایان لەو پۆستەدا کردووە، بەهۆی توانا تەکنیکییە دیارەکانییەوە بەتایبەتی لەسەر ئاستی تێپەڕاندن.

خاڤی پێی وایە گارسیا دەبێتە هاوەڵی تیمی راست لە ناوەڕاستی یاریگا لەگەڵ سێرجیۆ بوسکیتسی شارەزا.

جێی سەرنجه که بەرشلۆنه لە یاری چووندا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام سەرکەوتنی بەسەر ریال مدریدا تۆمارکرد بوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب