کوردستانی

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی نوێی توشبووی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی نوێی توشبووی کۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتا ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە داوای لە هاوڵاتییانیش کرد زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لە ئێستادا 15 کەس لە هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "سێ هه‌زار و 64 هاووڵاتیی لە هەرێمی کوردستان له‌ 29 شوێن كه‌ره‌نتینە كران و به‌شێكیان سه‌لامه‌ت بوون و گه‌ڕانه‌ونەتەوە ماڵی خۆیان".

وتی "154 تێستی تاقیگه‌یی كراوه‌ دوای دوو هه‌فته‌ له‌ مانه‌وه‌یان له‌ كه‌ره‌نتیدا ته‌نیا 2 حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ تۆمار كراون كه‌ یه‌كێكیان قوتابییه‌كی  19 ساڵه‌ و له‌ خێزانێكی تووشبوودا بووه‌، هەروەها حاڵه‌تی دووه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 64 ساڵه‌ له‌ ناحیه‌ی ئاشتی قه‌زای كۆیه‌یە و له‌ هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی قوتابییەکەیە".

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی "لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان