خولەکانی جیهان

کێشەکەی ڤالڤێردی گەورەتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەکەی ڤالڤێردی گەورەتر دەبێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ڤالڤێردی یاریزانی یانەی ریال مەدرید هەوڵیدا کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنێت لەگەڵ ئەلێکس باینای ڤیاریال.

ڤالڤێردی چاوەڕێی بەینا دەکرد لە تەنیشت پاسەکەی تیمەکە، ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بە ڤیاریالی گوت: ئەوەی لە یاریگاکە دەربارەی کوڕەکەم پێت گوتم دووبارە بکەوە،" پاشان لە دەموچاوی دا.

راپۆرتە ئیسپانییەکان ئەلێکس باین تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە یاری کۆپا دێل ڕی لە 19 ی مانگی یەکدا بە ڤالڤێردی گوتووە "ئێستا بگری چونکە کوڕەکەت لەدایک نابێت.

بەگوێرەی بەرنامەی ئیسپانی "ئێل چێرنجیتۆ"، نوێنەرانی ڤالڤێردی رۆژی یەکشەممە پەیوەندییان بە باینا کرد بۆ ئەوەی سکاڵا لە دژی یاریزانی ڕیال مەدرید تۆمار نەکات.

لە بەرنامە ئیسپانییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەینا ئاشکرایکردووە ڤالڤێردی یەکەم جار رایگەیاند: ئەوەی دەنگۆی لەسەر یاریزانەکە هەیە دەربارەی کوڕەکەی دەڵێت راست نییە.

لایەنەکان لەسەر مەرجەکانی ئاشتەواییەکە رازی نەبوون، بۆیە بەینا سکاڵایەکی فەرمی لە دژی ڤالڤێردی تۆمار کرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب