جیهانی

سعودیە دژی وڵاتانی ئۆپێك دەوەستێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە دژی وڵاتانی ئۆپێك دەوەستێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی وزەی سعودیە بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی خۆى بەرزبكاتەوە ئەوەش دژی وڵاتانی ئۆپێكە كە پێشتر نەیانتوانی رێكبكەون بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، وەزارەتی وزەی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "كۆمپانیای ئارامكۆ بڕیاریداوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەكەدا بەرزبكاتەوە".

باس لەوەشكراوە "بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانە لە 12ملیۆنەوە بۆ 13 ملیۆن بەرزدەكاتەوە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە ".

ئەو بڕیارەی سعودیە دوای ئەوە دێت كە وڵاتانی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەی چەند رۆژی رابردوو نەگەشتنە رێككەوتن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال