جیهانی

جارێكی تر نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێكی تر نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێكی تر نرخی نەوتى برێنت دابەزینی تۆماركرد بەڵام نەوتى جۆری خام كەمێك بەرزبووەتەوە، ئەو دابەزینەى برێنت دوای ئەوە دێت كە دوێنێ سێشەممە كەمێك بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئادار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بۆرسەی جیهانی بە 36 دۆلار و 81 سەنت بووە، لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە بە 37 دۆلار و 21 سەنت بوو.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خام بۆ 33 دۆلار و 94 سەنت بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە بە 33 دۆلار و 21 سەنت بوو.

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی ئابووری عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كە تاكە سەرچاوەی داهاتیان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرەكانیان نەوتە.
Qaiwan
Qaiwan