جیهانی
رۆژانە هەزار كەس لەئێران توشی كۆرۆنا دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە 24ی كاتژمێری رابردوو نزیكەی هەزار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بۆ نۆ هەزار كەس بەزربووەتەوە.
كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "رۆژ بەرۆژ توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران لە زیادبوندایە و تەنیا لە 24 كاتژمێری رابردوو نزیكەی هەزار كەس توشی كۆرۆنا بوون".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئێستا كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران بۆ 9 هەزار كەس بەزربووەتەوە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە 350 كەسی تێپەڕاندووە".
بەپێی ئامارە نافەرمیەكان باس لەوەدەكرێت تەنيا لە 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر لە 60 كەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها باس لەوە دەكرێت حكومەتی ئێران ئاماری فەرمی توشبووان و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەشارێتەوە و راستییەكان ئاشكرا ناكات.