کوردستانی

رۆیتەرز: ئاماژە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆیتەرز: ئاماژە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا-


ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز رایگەیاند، پاش مانگێك لە وەستانی هەناردەكردنی، هەندێك ئاماژە هەیە هەرێمی كوردستان دەستیكردووەتەوە بە هەناردەكردنی نەوت و ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا دانوستان و رێككەوتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئەنجام نەگەیشتووە.

لە راپۆرتێكیدا ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی راگیرا، ژمارەیەك ئاماژە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، لەكاتێكدا هێشتا بەرپرسانی هەرێم و بەغدا لە دانوستاندان و نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

مانگی رابردوو بە بڕیاری ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی (ICC) هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیرا، پاش ئەوەی داوای لە ئەنقەرە كرد بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لەپای زیان بداتە بەغدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان بێ رەزامەندیی بەغدا نەوتی رەوانەی ئەو وڵاتە كردووە.

رێكەوتی 4ی نیسانی 2023 هەرێم رێككەوتنێكی كاتیی واژۆ كرد بەمەبەستی سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی خاكەكەی، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامی دانوستانەكانی لەگەڵ بەغدا لەسەر چەند بەندێكی رێككەوتنەكانیان، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تا ئێستا بە نادیاریی ماوەتەوە. 

لە ساڵی 2014ەوە، هەرێمی كوردستان رۆژانە بڕی 75 هەزار بەرمیل نەوتی لەرێگەی بۆرییە نەوتییەكانییەوە هەناردەكردووە، بەڵام لەسەر داوای حكومەتی عیراق و بە بڕیارێكی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی ئەو پرۆسەیە راگیراوە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان