جیهانی

ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامداوه‌ ئاماژەی بەوەشکرد  هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه‌.

مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند "میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامداوه‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ به‌ سزا ده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو بژارده‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ممان كراوه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌".

ئیسپه‌ر وتی "به‌ هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه‌ و رێگه‌ ناده‌ین هێرش بكرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ عیراق"

جێگای ئاماژەیە، شه‌وی رابردووی هێرشکرایە سەر سەربازگه‌ی تاجی له‌ باكوری به‌غدا، کە بەهۆی هێرشەکەوە دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی كوژران و 12 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
Qaiwan
Qaiwan