جیهانی

كۆرۆنا هێرش دەكاتە سەر بەرپرسەکانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا هێرش دەكاتە سەر بەرپرسەکانی ئێران
مەودا میدیا- هێمن سەعید

هەتا ئێستا بەردەوام بەرپرسە ئێرانییەكان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن  و رۆژانەش ئاماری نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆمار دەكرێت لەو وڵاتە.

ئاژانسی هەوالی فارس بڵاویکردووەتەوە "بەرپرسی چاودێری و وردبینی ژمێرەیی نوسینگەی ریبەری بالای ئێرانی، محەمەد جەواد ئیرونی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هەروەها ریكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسەكەی ناوبرد بە نەخۆشی جیهانی".

ئیوارەی ئەمرۆ ئاژانسەكە لیستی بەركەوتوانی بەرپرسە ئێرانییەكان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە دیارترینیان 4 وەزیری حكومەتە كە هەریەكە لە جێگری وەزیر و هاریكاری سەرۆك بۆ كاروباری ژنان و وەزیری پیشەسازی و گەشتوگوزار و پێنجەمیان ئەندامیكی پەرلەمانە".

ئاژانسەكانی هەوالی ئێرانی ئەمرۆ پینجشەممە مردنی محمود بلارك بڵاوكردەوە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە كە جیگری سەرۆكی بارەگای قودسە سەربە پاسەوانی شۆرشی ئێرانی بۆ كاروباری لوجستی".
Qaiwan
Qaiwan