جیهانی
بەرپرسێکی باڵای ئوسترالیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا خۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت "لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە".
وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا خۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت "لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە".
پیتەر دوتۆن، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کردووە "کە تووشی تا و قورگ ئێشە بووە و لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا ئەوەشی خستووەتەڕوو "کە لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە".