جیهانی
سعودییە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی سعودییە بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی دەرکرد بە مەبەستی رێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزارەتی دەرەوەی سعودییە رایگەیاند "شانشینی سعودییە بڕیاریدا لە 15ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رابگرێت".

جێگای ئاماژەیە، تاکو ئێستا لە وڵاتی سعودییە 86 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدا لەو وڵاتە نەبووە.