جیهانی

ئێران.. رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا- سۆما خالید

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1365 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ا رایگەیاند"لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1365 کەس تووشـی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها 97 کەس لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەش‌ کرد "رێژەی تووشـبووان لە بەرزبونەوەدایە و رێژەی مردنیش زیادی کردووە، هەروەها تاوەکو ئێستا 12729 کەس لە وڵاتی ئێران هەڵگری ڤایرۆسەکەن و 611 کەسێش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی "4339 نەخۆش لەدوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان