جیهانی
ئەمریکا هەڕەشە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنی بۆ دووەمجار هێرشی مووشەکی کرایە سەر بازگەی تاجی لە باکوری بەغدا بەوهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی برینداربوون وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش دەڵێت "وەڵامی توندمان دەبێت بۆ گروپە چەکدارییەکان".
جۆناسان هۆڤمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند "لە هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ سەر سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا، سێ سەربازی ئەمەریکا برینداربوون، برینی دووانیان سەختە".

هۆڤمان وتی "وەڵامدانەوەی توندمان دەبێط بۆ لە بەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارییەکان، هەروەها هێزەکانی عیراق چەند گومانلێکراوێکییان دەستگیرکردووە".