جیهانی
تورکیا.. حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
وەزیری تەندروستی تورکیا تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند کە هاوڵاتییەکە لە عەمرە گەڕاوەتەوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد "بەداخەوە هاوڵاتییەک کە هەفتەی پێشوو لە عومرە گەڕابوەوە دوای پشکنین دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سەردانی تورکیا دەکەن دەبێت کەرەنتین بکرێن چونکە پشکنینی پلەی گەرمی مانای ئەوە نییە کەسەکە ڤایرۆسەکەی نییە".

جێگای ئاماژەییە، بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا بۆ 6 حاڵەت بەرزبووەوە.