جیهانی
قەتەر هاوكاری پزیشكی گەیاندە ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری بۆ وڵاتی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، وڵاتی قەتەر بڕێكی زۆر دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی گەیاندە ئەو وڵاتە.
سندوقی گەشەپێدانی قەتەر رایگەیاند "بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و گەیاندنی هاوكاری، بڕێكی زۆر دەرمانمان ڕەوانەی ئێران كردووە و ئەوەش یەكەم كاروانی هاوكاری ئێمەیە بۆ ئەو وڵاتە".
باس لەوەشكراوە "بڕی هاوكاریەكە زیاتر لە شەش تەن دەرمان و كەلوپەل و پێویستی پزیشكی بووە و هیوادارین هاوكاریەكە سودی هەبێت بۆ وڵاتە".
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێرایی تێدا بڵاوبووەوە و تائێستا زیاتر لە 13 هەزار توشی نەخۆشیەكە بوون و سەر 600 كەس گیانیان لەدەستداوە.