جیهانی
یەكەم ژنە توشبووى كۆرۆنا منداڵی بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ شەممە، یەكەم ژنە توشبووی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بەشێوەی نەشتەرگەری و پێش وادەی خۆی منداڵی بوو.
بە پێی هەواڵێكی میدیا ئێرانییەكان "لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی منداڵبوون لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی ئێران ژنێكی توشبووی كۆرۆنا منداڵی بووە".
بە وتەی پزیشكانی نەخۆشخانەكە ئەو ژنە چونكە توشی كۆرۆنا بووە، هاوكات كاتی لە دایكبوونی منداڵەكەشی زۆری ماوە، بەڵام تا منداڵەكەی توش نەبێت نەشتەرگەری پێشوەختەیان بۆ كردووە".
ئەوەشیان خستوەتەڕوو "منداڵەكە كچە و دۆخی تەندروستی زۆر باشە و دوای نەشتەرگەریەكەش دایكی منداڵەكە خراوەتەوە ژێر چاودێری تەندروستی چونكە توشی كۆرۆنا بووە".