جیهانی

هەواڵێكی ناخۆش بۆ فەرمانبەران لە بارەی مووچەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی ناخۆش بۆ فەرمانبەران لە بارەی مووچەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو دابەزیووە و كاریگەری خراپی لەسەر دابەشكردنی مووچەى بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت .

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "داهاتی نەوتی عیراق نیواو نیو كەمی كردوە و ئابووری جیهان بەرەو سستی دەڕوات، ململانێی وڵاتە زلهێزەكان وادەكات نرخی نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ لە 30 بۆ 40 دۆلار بۆ یەك بەرمیل بمێنێتەوە".

باسی لەوەشكردووە "نەوتی عیراق بە 33 دۆلار دەفرۆشرێت لە كاتێكدا لە پرۆژە یاسای بودجە بە 56 دۆلار دانراوە، هەروەها هەناردەی نەوت كەمی كردووە بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپێك".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "هەر یەكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان كە داهاتیان لەسەر نەوتە بۆ دابەشكردنی مووچە توشی كێشە دەبن و ناچار دەبن بڕیاری ئازار بەخش و قورس بدەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن