جیهانی

لەئیتاڵیا دۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەئیتاڵیا دۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا هۆشداری توندی دایە هاوڵاتیانی وڵاتەكە لە خراپتر بوونی دۆخی وڵاتەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

جۆزێبی ئانتی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەیامێكیدا كە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە دەڵێت "شارەزایان لە ناوخۆی وڵات رایانگەیاندووە هەفتەی داهاتوو دۆخێكی خراپتر لە ئیتاڵیا روودەدات".

باسی لەوەشكردووە "ئەوەی ئێستا كە هەیە پێشبینی خراپتربوونی دەكرێت و داوا دەكەین هاوڵاتیان نەیەنە دەرەوە و لە ماڵەكانیان بمێنەوە".

بەپێی دوایین ئامارەكان تائێستا لە ئیتاڵیا نزیكەی 30 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەفتەی رابردووش سەرۆك وەزیران بەشی باكوری وڵاتەكەی داخست و كە زیاتر لە 16 ملیۆن كەس بوون و سەرەتا لەوێوە ڤایرۆسەكە بڵاوبوەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان