تەندروستی

هەنجیر دەرمانە بۆ ئەم پێنج كێشەیەی جەستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنجیر دەرمانە بۆ ئەم پێنج كێشەیەی جەستە
مەودا میدیا-


هەنجیر، ئەو میوەیەی بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بەكاردێت و سوودێكی بێەندازەی هەیە بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بە مادە خۆراكییەكان، ڤیتامین و كانزاكان  بەوهۆیەوە بەسوودە بۆ چالاكییە جۆراوجۆرەكانی جەستە.

 
دەكرێت بە تازەیی، وشككراوی، لە دروستكردنی شیرینیی سروشتی و وەك مرەبا هەنجیر كە چەندین رەنگی جۆراوجۆری هەیە بەكاربهێندرێت، بەشێك لە شارەزایانی بواری خۆراكیش دەڵێن  هەنجیر وەك دەرمانە بۆ بەشێك لە كێشەكانی جەستە لەوانە:

 
فشاری خوێن؛ 

بەهۆی ئەوەی هەنجیر دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم دەتوانێت هاوكاربێت لە رێكخستنەوەی هاوسەنگیی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم لە دەستەدا و ریشاڵەكانی ناو ئەو میوەیە رێژەی سۆدیۆمی زیادەی جەستە لەناودەبات.

 
هەوكردنی جومگەكان؛

ڤیتامینەكانی A,C,E كە سەرجەمیان دژەئۆكسیدن بە رێژەیەكی بەرچاو لە هەنجیردا هەن، بەدەرلەوەی كانزاكانی پۆتاسیۆم و ماگنیسیۆمیشی تێدایە كە كرژبوونی جومگەكان كەمدەكەنەوە و ماسولكەكان تەندروستتردەكەن.

 
كەمخوێنی؛

هۆكاری كەمخوێنیی جەستە كەمیی رێژەی ئاسنە  دەبێتە هۆی شەكەتیی و هەناسەتوندی، هەنجیر دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن كە چارەسەرە بۆ كەمخوێنیی جەستە بە جۆرێك هەر 100 گرام هەنجیر بڕی 2.03 میلیگرام ئاسنی تێدایە و بەوهۆیەوە بەكاردێت بۆ چارەسەری كەمخوێنیی.


قەبزی؛

بۆ چارەسەری قەبزی پێویستە هەنجیر بخرێتە سیستمی ژەمەخۆراكەكانی رۆژانە و بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و سێڵوڵۆز هاوكاردەبێت لە سیستمی هەرسی جەستە و ریشاڵەكانی ناوی كە زوو دەتوێنەوە لەكاتی هەرسكردن، كێشەی قەبزی چارەسەردەكەن.

 

هاوكات بەهۆی ئەوەی رێژەی ڤیتامین و مادەی كانزای زۆرە، هەنجیر بەكاردێت بۆ چارەسەری زۆر كێشەی دیكەی وەك "هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە، هەوكردنی دەنگەژێكان، زیپكەی ژێر پێست، هەوكردنی ریخۆڵە و كۆئەندامی هەرس".

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان