جیهانی

نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی دابەزینی تۆماركرد و بۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 30 دۆلار.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئادار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 2 دۆلار و 89 سەنت دابەزیووە و ئێستا یەك بەرمیل بە 30 دۆلار و 96 سەنتە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "نەوتی جۆری خامی ئەمریكی ئەویش دابەزینی تۆماركردووە و یەك بەرمیل یەك دۆلار و 79 سەنت دابەزیووە و ئێستا یەك بەرمیل بە 29 دۆلار و 94 سەنتە".

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری  راستەوخۆی دەبێت بۆ سەر ئابووری عیراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ دابەشكردنی مووچە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب