عیراقی

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت یاسای بودجە بە نەفەسێکی شۆڤێنی دژی مافەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی یاسای بودجەی عیراق، دەبێت بەغدا مانگانە تەنها بۆ فەرمانبەران 750 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە میدیای پارتی راگەیاند "یاسای بودجە بە نەفەسێکی شۆڤێنی دژی مافەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوە، چونکە لەجێگەی ئەوەی پرۆژەیەکی دارایی بێت بەرگێکی سیاسی بە بەردا کراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی یاسای بودجەی عیراق، دەبێت بەغدا مانگانە تەنها بۆ فەرمانبەران 750 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، جگە لە بودجەی وەبەرهێنان".

سەبارەت بە دۆخی کەرکوک شاخەوان عەبدوڵڵا وتی "هەندێک لایەن کە کوردیشیان تێدایە دەیانەوێت لەرێگەی تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکانەوە خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە لە کەرکوک تێکبدەن و ئەو پەیامەی کوردانی کەرکووک هەیانە نەگات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan