گێتی
تورکیا سکاڵا لەسەر عیراق تۆماردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
تورکیا لەسەر دۆسیەی راگرتنی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە دادگایەکی ئەمەریکا سکاڵایەکی لەسەر حکومەتی عێراق تۆمارکرد.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی پێگەی "میدڵ ئیست ئای" کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، تورکیا لەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە دادگای کۆڵۆمبیا لە ویلایەتی واشنتن دی سی ئەمەریکا سکاڵای دژی حکومەتی عیراق تۆمارکردووە و داوای 956 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عیراق دەکات.
وەک لە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس هاتووە، تورکیا دەبێت نزیکەی 206 ملیار دۆلار قەرەبوو بداتە عیراق لەسەر ھەناردەی نەوتی کوردستان و چەند گرێبەستێک کە نزیکەی 30 ساڵ لەمەوبەر لەنێوان ھەردوو وڵات ئەنجامدراوە، تورکیاش پێی وایە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە و دەبوو دادگا لە بەرژەوەندی تورکیا بڕیار بدات نەک عیراق.
س.ر