کوردستانی

رێگەی سەرەکیی پێنجوێن – سلێمانی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەی سەرەکیی پێنجوێن – سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
جوتیارانی پێنجوێن بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیانەوە لە بازاڕەکاندا ماوەی چەند رۆژێکە دەستیان داوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتیی و ئەمڕۆش جارێکی دیکە لە ملەکەوەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023 زانا عەبدولرەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆپیشاندانی جوتیارانی پێنجوێن تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و رێگەی (ملەکەوە)یان گرتووە و تەنها دەهێڵن هاوڵاتییانی مەدەنی بەو رێگەیەدا تێبپەڕن".
 
باسی لەوەشکرد "لەئێستادا بەشێک لە جوتیاران لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئەوێ کۆبوونەتەوە، بەشێکی دیکەشیان لە هەولێر تاوەکو چارەسەرێک بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا بدۆزنەوە".
 
روونیشی کردەوە "جوتیاران دەڵێن کە گوایە لە باشووری عیراقەوە تەماتە و بەرووبوومی دیکە هاوردە دەکرێت و بەوهۆیەوە بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی بۆ هەر کیلۆیەک  100 دینار دەکات".
 
جەختیشی کردەوە "ئێمەش چاوەڕێین بزانین دوای کۆبوونەوەکەی بەغدا و هەولێر چی دەبێت و دوای کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ ئەنجامەکانمان بۆ رووندەبێتەوە بە بەردوامیی خۆپیشاندان یاخود کۆتایی پێهێنانی".
 
مەودا میدیا زانیویشیەتی، جوتیارانی خۆپیشاندەر دەیانەوێت رێگریی بکرێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە ئێران و دەرەوەی وڵات و بەوهۆیەوە زیانێکی مادی زۆریان بەرکەوتووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی