کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە
مەودا میدیا - 
 
وەزیری بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت کۆگاکانمان پڕن لە خۆراک و دابەشکردنی بەشەخۆراکیش سەقامگیرە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەوە دەکەن راست نییە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023 ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێستا گەنمی پێویست بۆ ماوەی ساڵێک بەردەستە و هیچ کێشەیەکیشمان نییە، هەموو پێداویستییە خۆراکییەکانیش لەبەردەستماندایە".
 
روونیشی کردووەتەوە "دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە راگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکەن راست و دروست نین و رەتیان دەکەینەوە، هیچ کێشەیەک لە بەشەخۆراکدا نییە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانمان کە هیچ کێشەیەک لەگەڵ پێداویستیی خۆراکدا نییە و دڵنیایی تەواویش لەو بارەیەوە هەیە، بەشەخۆراک ئاسایشی نیشتمانی دروستکردووە".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی