کوردستانی

بەرپرسێك وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێك وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێت.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەبارەی دواین سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا دەکرێت.

هاوكات بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە بەغدا رەوانەی ھەرێمی بکات لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێدەکرێت و چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەش باسی لێدەكرێت.


لەلایەكی دیكەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ بەغدا.


تایبەت بە پرسی وادەی دابەشكردنی مووچەش ئەو بەرپرسەی هەرێم وتی "چاوەڕێی ناردنی بڕە پارەكەی بەغداین، هەر كاتێك پارەكە گەیشت، راستەوخۆ دەست به ‌دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە یەكشەممەی رابردوو عیراق بڕیاریدا 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ ھەرێم رەوانەبکات، تا ئێستاش بڕی پارەکە نەگەیشتووەتە ھەرێم و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکەیە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan