کوردستانی

توركیا سەبارەت بە بۆردوومانەكەی عەربەت راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا سەبارەت بە بۆردوومانەكەی عەربەت راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەكەی ئاراستەی فڕۆكەخانەی عەربەت كرا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا بەرپرسیارییەتی خۆی لەو هێرشە دووپاتدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە عیراق و بەتایبەتی لە باكووری وڵاتەكە" كە مەبەست لێی هەرێمی كوردستانە، چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بەتایبەت رێڕەوی نێوان عیراق  و سوریا و چالاكییەكانیان لەو ناوچانە لە نزیكەوە چاودێریی دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە "لەو چوارچێوەیەدا رووداوی تەقینەوەی فڕۆكەخانەی عەربەت كە دەكەوێتە سلێمانی، لە رێكەوتی 18ی ئەیلوولی 2023، بووەتە جێی سەرنج".

وەزارەتی دەرەوەی توركیا روونیكردووەتەوە "لەمیانی تەقینەوەكەدا ئەندامانی دژەتیرۆر لەگەڵ ئەندامانی پەكەكە/ یەپەگە پێكەوە سەرقاڵی وەرگرتنی زانیاریی بوون و راهێنانیان كردووە".

دەشڵێت "ئەو پێشهاتە روونیدەكاتەوە ئەندامانی دژەتیرۆر هەماهەنگییان لەگەڵ ئەندامانی پەكەكە و یەپەگە هەیە" كە لە راگەیەندراوەكەی ئەو وەزارەتەی توركیا بە "تێرۆریست" ناویان هێندراوە.

ئەو راگەیەندراوە باس لە خەڵكی سلێمانی دەكات و بەپێی ناوەرۆكەكەی "پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەل خەڵكی سلێمانییان بە بارمتە گرتووە"، بۆیە دەڵێت "لەوبارەیەوە رێكاری خۆمان دەگرینەبەر".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا، توركیا داوا لە هەریەك لە عیراق و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دژەتیرۆریش دەكات، هەریەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتەكانی دیكەی هاوشێوە وەك یەپەژە و یەپەگە بە "تێرۆریست" بناسێنن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، وەزارەتی دەرەوەی توركیا رووداوەكە بە "تەقینەوە" ناودەبات و هیچ وشەیەكی "كوردستان"یشی لەگەڵ ناوە فەرمییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دژەتیرۆری كوردستان بەكارنەهێناوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی