جیهانی

نەوت گەورەترین دابەزینی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوت گەورەترین دابەزینی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، نرخی نەوت بۆ یەكەمجار دوای 17 ساڵ دابەزینی گەورەی تۆماركرد و هۆكارەكەشی بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا گەڕاندەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئادار راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و باسی لەوەكردووە، نەوتی جۆری خاو بۆ یەك بەرمیل بە 26 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە، لە كاتێكدا دوێنێ 30 دۆلار و 6 سەنت بوو.

باسی لەوەشكردووە "نەوتی برێنت یەك بەرمیل بە 28 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و ئەویش دوێنێ سێ شەممە بە 30 دۆلار  و 86 سەنت بووە".

ئاژانسەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو "لە 17 ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵی 2002ەوە یەكەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە لە بۆرسەی جیهانی دابەزیووە و هۆكارەكەشی بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب