جیهانی
ئێران دەبێتە گۆڕستانی توشبووانی كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووان لە وڵاتە 117 هەزاری تێپەڕاند و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە یەك هەزار كەس دەبن.
كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران روو لە زیادبوونەو ئەوانەی تائێستا توشبوون 117 هەزار و 360 كەسی تێپەڕاندووە".
باسی لەوەشكرد "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون زیاتر لە هەزار و 100 كەس دەبن و كۆی گشتی ئەوانەی چاكبوونەتەوە تائێستا 5 هەزار و 700 كەس دەبن".
ئەوەشی ئاشكراكرد "ئەوانەی تائێستا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان هەزار و 135 كەس دەبن و ئامارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە".