کوردستانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه: خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌كان ده‌كات خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كه كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به دۆخی گوزه‌رانی مامۆستایان كردووه له‌رووی دارایی و سوپاسی كردوون و به‌پێویستی ده‌زانێت خوێندن له‌و شوێنانه‌ی بایكۆت كراوه، ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەوە :

مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین ، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەروی کوردستان کراوەتەوە ، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە ، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە ، وەک ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣