تەندروستی

هەوکردنی میزەڵدان بۆ روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوکردنی میزەڵدان بۆ روودەدات؟
مەودا میدیا-

هەوکردنی میزەڵدان بریتییە لە چالاکبوونی میزەڵدان و تێکچوونی کارکردنی بە جۆرێک کە کەسەکە هەمیشە هەست بەوەدەکات کە پێویستە میزبکات.

هۆکارەکانی هەوکردنی میزەڵدان بریتین لە نەخۆشییە دەمارییەکان، تێکچوونی دەمارەکان، نەخۆشی شەکرە، بەردی میزڵدان و هەوکردنی بۆری میز، ئەمە جگە لە خواردنی هەندێک دەرمان و فشاری دەروونی تووند.

نیشانەکانی هەوکردنی میزڵدان بریتین لە هاندانی بەپەلە بۆ میزکردن و لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزکردن، هەروەها بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان دەرکەوتووە خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی هەوکردنی میزەڵدان دەبن ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریی لە هۆڕمۆنەکاندا لەکاتی سوڕی مانگانە و دووگیانی یان وەستانی سوڕی مانگانە.

هەوکردنی میزەڵدان دەتوانرێت بە دەرمانێک چارەسەر بکرێت کە سیستمی دەماری میزڵدان رێکدەخات، ئەمە جگە لە راهێنانی بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی بنی حەوز.

پێویستە هەوکردنی میزەڵدان زوو چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی بگاتە گورچیلەکان، چونکە ئەو هەوکردنە مەترسیدارە بۆ گورچیلەکان و کەسەکە تووشی ئازارێکی زۆر دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد