کوردستانی
نەوت بۆ توێژێك دابیندەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەش ملیۆن و نیو لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەنامە پێویستە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 4ی تشرینی یەكەمی 2023 دەڵێت "بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار (6,600,000) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئەوەش هاتووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەستپێدەکات، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن و ناوەندەکانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی رێگەپێدانی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە کوالێتیی نەوتی دابینکراو بۆیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەکان و پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەندبن بە گشتاندنی وەزارەتی پەروەردە ژمارە(561) لە 24ی 11ی 2022.
ئەو مەرجەش بۆ ئەوەیە راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانەوە هەیە.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵانی لە ناوچە شاخاوییەكان راگەیاند.
ژ.ع