جیهانی

لە هەر كاتژمێرێكدا 3 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە  هەر كاتژمێرێكدا 3 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی میدیا ئێرانییەكان لە هەر كاتژمێرێكدا سێ كەس بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لە ئێران گیان لەدەستدەدەن.

ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە "كۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەكانی ئێران بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكان هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنایە".

باسی لەوەشكردووە "بەهۆی زۆری توشبووان بەداخەوە لە هەر كاتژمێرێكدا سێ كەس لەئێران گیان لەدەستدەدەن بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆكاری زۆری توشبووانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بە نەخۆشی كۆرۆنا بۆ چونە دەرەوە و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان گەڕاندەوە.

بەپێی دواین ئامارەكان لە ئێران زیاتر لە 17 هەزار هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بوون و سەرو هەزار و 100 كەس گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان