جیهانی
ئێران یەكێك لە ساڵە پڕ نەهامەتییەكانی بەڕێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەربەندی ساڵی نوێی ئێران و كۆتایی ئەمساڵ كە 1398ە، ئێران یەكێك لە ساڵە هەر پڕ نەهامەتییەكانی بەڕێدەكات.
وڵاتی ئێران، ئەمساڵی پڕ نەهامەتی بوو، لە لایەن بۆ حكومەت و كاربەدەستانی لە لایەكیش بۆ هاوڵاتی ئەو وڵاتەK هەر لەسەرەتای ساڵەوە ئەمریكا بەهۆی كێشە بەردەوامەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە گەمارۆی ئابوری بەسەر ئەو ولاتە سەپاند و بەهۆیەوە دۆخێكی خراپی بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ناوخۆ دروستكرد.
هەر مانگەو لەو وڵاتە كارەساتێك و رووداوێك روویداوە و زیانی زۆریشی بە هاوڵاتیان گەیاندووە، سەرەتا لافاو لە مانگی خاكەلێوە ئەو ولاتەی گرتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەرهاوڵاتیان گەیاند، دواتر بومەلەرزە كە زۆرترین زیانی بە چەند شار و ناوچەیەكی ئەو وڵاتە گەیاند.
دواتر خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیان لە چەند شارێكی ئەو وڵاتە و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە بەهۆیەوە سەدان كوژراو برینداری لێ كەوتوە، دواتریش كوژرانی قاسم سولێمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی سوپای پاسداران و كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە و دواهەمینیش كە تائێستا بەردەوامە نەخۆشی كۆرۆنایە كە تەنگی بە وڵاتەكە هەڵچنیوە.
كۆرۆنا بۆ ئێران یەكێك لە كوشندەترین روودوەكانی ئەو ساڵەی ئێران دەبێت ساڵی 1398 كە تائێستا بەهۆیەوە زیاتر لە 17 هەزاری توشی بوون و سەرو هەزار و 100 كەسی كوشتووە و قوربانیانیش بەردەوام لە زیادبوندان.