ئابووری

مژدەیەك لە بارەی مووچە و داهاتی نەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەك لە بارەی مووچە و داهاتی نەوتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە مووچە لە كاتی خۆیدا رەوانەی هەرێم دەكرێت.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر چەندە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی دابەزیوە بۆ ئاستێكی زۆر كەم، بەڵام حكومەتی عیراق بەهۆی ئەو گرێبەستەی كە لەرابردوو كردویەتی تا دوێنێش نەوتی بە گرانتر لە بۆرسەی جیهانی فرۆشتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە ئێستا نرخی نەوت لە بۆرسە لە خوار 30 دۆلارەوەیە بۆ یەك بەرمیل، بەلام عیراق نەوتی بە سەرو 35 دۆلار فرۆشتووە، كەواتە هیچ گرفتێك لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستنابێت".

لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رەوانەكردنی پارە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان وتی "هیچ گرفتێكیش لەوەدا نییە، بەغدا هەموو مانگێك پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا رەوانە دەكات".

باسی لەوەشكرد "بەغدا پارەكە لە كاتی خۆیدا رەوانە دەكات، بەڵام نازانین ئایا هەرێم كەی و چۆن دابەشی دەكات".

بەغدا مانگانە بڕی 454 ملیار دینار وەك پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
Qaiwan
Qaiwan