تەندروستی

بە دوورکەوتنەوە لەم هەشت خۆراکە کێشی لەشت دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە دوورکەوتنەوە لەم هەشت خۆراکە کێشی لەشت دادەبەزێت
مەودا میدیا-

پاراستنی کێشی لەش خواستی زۆرینەی مرۆڤەکانە، زۆرکەس رێجیم دەکات و هەندێکی دیکە روو لە وەرزش دەکات و هەندێکی دیکەش مەیلیان بۆ رێگەی دیکە هەیە بۆ دابەزاندنی کێش یان رێگریکردن لە زیادبوونی کێشیان.

بەپێی راپۆرتێکی ئیندیا تایمز، شارەزایان پێشنیازی ئەوە دەکەن دووربکەوینەوە لە خواردنی ئەم مادە خۆراکیانەی خوارەوە بۆ رزگاربوون لە چەوری ورگ و دابەزاندنی کێش، ئەوانیش:

1- گۆشتی سوور، سەرەڕای بوونی ڤیتامین و پرۆتین، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری تێر و سۆدیۆم و مادەی پارێزەر دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کێش، خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی تێکدانی هەرس و هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

2- گەنمەشامی، جۆرێکە لە دانەوێڵە و کالۆری و شەکری زۆرە و شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە و هاندەری کۆبوونەوەی چەورییە کاتێک زۆر بخورێت.

3- شەکر, کالۆری بەتاڵ دابیندەکات کە هیچ بەهایەکی خۆراکی نییە, خواردنەوە شەکردارەکان کە پڕن لە شەکری پاڵاوتە، بارگرانییەکی زۆر لەسەر جگەر درستدەکەن، ئەمەش فرۆکتۆزی زیادە دەگۆڕێت بۆ چەوری، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و قەڵەوی.

4- نانی سپی و برنجی سپی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی چەوری بەتایبەت لە دەوروبەری سک.

5- میوەی فرۆکتۆزی بەرز, لە کاتێکدا میوەکان دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکییەکان، بەڵام خواردنی ئەو میوەیانەی کە فرۆکتۆزی زۆریان تێدایە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری ورگ.

6- ئەو خۆراکانەی کە سۆدیۆمیان زۆرە, زۆر خواردنی سۆدیۆم دەبێتە هۆی راگرتنی ئاو، ئەمەش رێگری دەکات لە دابەزینی کێش، هەروەها زۆرێک لە خۆراکە قوتوو و پارێزراوەکان رێژەیەکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە.

7- قاوە, چەندین مادەی بایۆلۆجی چالاک لەخۆدەگرێت، لەوانە کافاین. بەڵام لە هەمان کاتدا قاوە بڕێکی زۆر کرێم و شەکر لەخۆدەگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی رێژەی کالۆری، ئەمەش دەتوانێت بەشداربێت لە زیادبوونی کێش. بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری خواردنەوەی قاوەی رەش دەکەن بەبێ زیادکردنی شەکر، شیر، یان کرێم بۆ بەدەستهێنانی سوودەکانی.

8- چبسی پەتاتە، یەکێکە لە خۆراکانەی کە چەورییەکی زۆری تێدایە، هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی لەش.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد