جیهانی
داوایەک ئاراستەی حەسەن رۆحانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن پێنج وەزیر و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ و پزیشکەوە لە نامەیەکدا داوایەک ئاراستەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کرا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەلایەن پێنج وەزیر و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ و پزیشکەوە لە نامەیەکدا داوایەک ئاراستەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کرا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2020 پێنج وەزیری تەندروستی كابینەكانی پێشووی ئێران و ژمارەیەك پزیشك و مامۆستای زانكۆ لە نامەیەكدا داوایان سەرۆك كۆماری ئێران کرد كەرەنتینەیەكی گشتی لەو وڵاتە رابگەیەنێت.
لە نامەکەدا هاتووە "ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بە خێرایی بڵاودەبێتەوەو قەیرانێكی گەورەی دروستكردووە، ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆ رانەگەیەندرێت و ھەندێك ناوچەی ئێران كەرەنتینە نەكرێن، ژمارەی قوربانیان زیاتر و كارەساتەكەش گەورەتر دەبێت".
بۆیە داوایان لە حەسەن رۆحانی کردووە بە زووترین کات بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ بدات لە ئێران بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی ئێران زیاتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن.
بۆیە داوایان لە حەسەن رۆحانی کردووە بە زووترین کات بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ بدات لە ئێران بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی ئێران زیاتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن.