جیهانی

ئێران دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەته 18هەزار و 407 کەس تاوەکو ئێستاش  5979 کەسیش چاکبوونەتەوه.

عەلی رەزا رەئیسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند "له 24 کاتژمیری رابردوو 1044 تووشبووی نوێ تۆمار کراوه و بەمجۆرەش ژمارەی تووشبووان گەیشته 18407 کەس".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر له 24 کاتژمێری رابردوو 149 کەس له پارێزگا جیاجیاکانی ئێران به کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە  1284 کەسە، هەروەها 5979 کەسیش چاکبوونەتەوه و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووه".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب