کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا ئەمڕۆ پڕۆژە یاساکە گەیشتە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریەشە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ئەنجام بدرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەر ئەمڕۆ لە بانگهێشتنامەیەکدا داوای لەسەرجەم پەرلەمانتاران کرد کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 16ی کانونی یەکەمی 2019 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدات بەمەبەستی خویندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی.
ده‌قی بانگهێشته‌كه
بە پشت به‌ستن به حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ماده‌ی (80)و ماده‌ی (81)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.