جیهانی

ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران ئاشكرابوو

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی ئاشكراكردو ژمارەی گیان لەدەستدان هەزار و 600 كەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران "تائێستا 19 هەزار و 466 كەس لە وڵاتەكە توشی ڤایرۆس كۆرۆنا بوون".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە ماوەی 24 كاتژمێردا هەزار و 237 كەس توشی كۆرۆنا بوون و ئەوانەشی تائێستا گیانیان لە دەستداوە هەزار و 633 كەس دەبن".

كۆی گشتی ئەوانەی لە سەرەتای نەخۆشیەكەوە چاكبوونەتەوە ژمارەیان شەش هەزار و 765 كەس دەبن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان