جیهانی
حەسەن رۆحانی هانا بۆ خەڵکی ئەمریکا دەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێکیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات کە داوا لە سەرۆکەکەیان بکەن گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییانی ئەمریکا دەکات و رایگەیاند "گەمارۆكانی ئەمەریكا، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و تەندروستی خەڵكی ئێران ھەبووە و قوربانییانی گەمارۆكانی ئەمەریكا ھیچ لایەنێكی سیاسیی لە ئێران نییە، بەڵكو خەڵكی ئاسایی ئێرانن".
رۆحانی لە پەیامەکەیدا داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات "داوا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و كۆنگرێسی وڵاتەكەیان بكەن، گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵبگرێت".
جێگای ئاماژەیە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیان لەدەستداوە.