جیهانی

20 هەزار کەس لە ئێران گیرۆدەی كۆرۆنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


20 هەزار کەس لە ئێران گیرۆدەی كۆرۆنان
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران دوایین ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە راگەیاند و تائێستا زیاتر لە 20 هەزار كەس توشبوون.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران 20 هەزار و 610 كەسی تێپەڕاندووە و لە 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەسی نوێ توشبوون".

باس لەوەشكراوە "تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوو 123 كەس گیانیان لەدەستداوە و كۆی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە هەزار و 556 كەس دەبن".

لە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران تائێستا حەوت هەزار و 635 كەس چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب