کوردستانی

به‌غدا مه‌رجی زیاتری دانا بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا مه‌رجی زیاتری دانا بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
مه‌ودا میدیا - 

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی عیراق ئاسته‌نگه‌كانی زیادكردووه‌ له‌به‌رده‌م ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. 

له‌ لێدوانێكدی رۆژنامه‌وانیدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان گوتووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین، پێویستە هەرێمی کوردستان مووچەی سەدا 40ی دیکە لە داهاتی خۆی دابین بکات".

به‌وته‌ی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات به‌ حكومه‌تی عیراق. 

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌  لە زووترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان