دۆزی ژن
گفتوگۆی نەرمین عوسمان لەگەڵ خاتوو لیدیا شاسوار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ نەرمین عوسمان
چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری جیاجیادا کەسانی لێوەشاوەو چالاک بوون، بەڵام هەرگیز ئەو چالاکییانەیان نەکردووەتە بانگەشە و کایەیەک بۆ خۆناساندن، لەوبارەیەوە لە ماوەی رابردوودا خاتوو نەرمین عوسمان کە بۆ خۆشی ژنێکی چالاکی بواری پەروەردە و تێکۆشەرێکی کایەی سیاسیشە زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوەی دەستپێکردووە بۆ گفتوگۆ‌و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی ژیان و کار‌و چالاکیی ئەو خانمانەی کوردستان کە وەک سەربازی ون خزمەتێکی زۆریان بە چەند نەوەیەک کردووە لە بواری جیاجیادا، بەڵام نەوەی نوێ وەک پێویست ئاشنا نییە بە بەخشش و کۆششە مرۆڤدۆستانەکانیان، بۆیە بەسوپاسەوە خاتوو نەرمین پوختەی ئەو گفتوگۆیانە و ئەرشیفی وێنەو بیرەوەرییەکانی ئەو خانمە چالاکوانانە دەنووسێتەوەو بۆ دەربازکرنیشیان لە فەوتان و لەبیرچوونەوە، پێشکەشی کوردستانی نوێ-ی دەکات و کوردستانی نوێش ناوبەناو وێنەکان و چیرۆکی ژیانی پڕ بەخششی ئەو کەسایەتییانە بڵاودەکاتەوە.
ژنێكی رۆح په‌پووله‌ی ره‌نگاڵه‌یی، له وڵاتی به‌سته‌ڵه‌ك وسه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، له رووباره به‌ستووه‌كه‌ی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یانه‌وه، وه‌ك خه‌ونه‌كانی فڕی، به‌ره‌و وڵاتێكی گه‌رم، جیاواز، زۆریش جیاواز، له‌و ژینگه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ببێت به شایه‌تحاڵی ژیانی چرایه‌كی داگیرساوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌شمه‌ینه‌ت. هه‌ر له زووه‌وه، هه‌ستی كردبوو رۆژێك دێت ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنی رووناكیی، ئه‌و چرا داگیرساوه ده‌كوژێنێته‌وه، به‌ڵام لاشی روون بوو، ده‌یزانی، به كوژانه‌وه‌ی ئه‌و چرایه، گڕ به‌رده‌بێته وڵاتێك ، بۆیه هه‌گبه‌كه‌ی به‌تاڵ كرد و پڕیكرد له خه‌م و به‌رپرسیارێتی و ئومێد له جۆرێكی تر، ئه‌و ژنەش، خاتوو لیدیای هاوسه‌ری شه‌هید ئارامه.
خاتوو لیدیا ئیڤانۆڤنا شاسوار، له ساڵی 1944، له شارێكی بچووكی نزیك مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به ناوی (نۆگینسك)، چاوی به دونیا هه‌ڵهاتووه، له خێزانێكی چوار كه‌سیی (باوك، دایك، برا، خۆی). باوكی (ئیڤان نیكیتۆڤیچ ئیزۆتوڤ) له هه‌مان شار، له ساڵی 1905، له‌دایكبووه.
ئەندازیارێکی بە سەلیقە
وه‌ك بۆی باسكردم؛ باپیری له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، له ساڵی 1918 ده‌كوژرێت، ئه‌وكات باوكی ته‌مه‌نی ته‌نها (13) ساڵ بووه. وه‌ك نه‌ریتی ئه‌وسا، به‌رپرسیارێتی و به‌خێوكردنی ماڵه‌وه‌یان كه چوار كه‌س بوون، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی باوكی، بۆیه واز له خوێندن ده‌هێنێت و ده‌ستده‌كات به كاركردن. به‌هۆی توانا و ئاره‌زووه‌كانی، سه‌ره‌تا ده‌ستده‌كات به كۆپیكردنی وێنه‌ی ئه‌ندازیاریی، ورد ورد خۆی فێری نه‌خشه‌كێشان ده‌كات و كه‌سێكی به‌توانای لێ ده‌رده‌چێت له‌و بواره‌دا و به پله‌ی ئه‌ندازیار داده‌مه‌زرێ هه‌رچه‌نده خاوه‌نی بڕوانامه‌ش نه‌بووه.
«كه‌سێكی میهره‌بان و مرۆڤدۆست بوو، رۆحمان زۆر له یه‌كه‌وه نزیكبوو، بۆیه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌رم هه‌بووه، ماڵمان نزیك رووبارێك بوو، زستانان كاتێك ئه‌و رووباره ده‌یبه‌ست، ده‌یبردم فێری سكێتی سه‌ر سه‌هۆڵی ده‌كردم و به‌دیارمه‌وه ده‌مایه‌وه، هه‌ر له‌ویشه‌وه حه‌زی خوێندنه‌وه‌م چه‌كه‌ره‌ی كرد و ماڵمان پڕبوو له كتێب. هه‌روه‌ها دایكشم زۆر خۆشده‌ویست، به‌ڵام دایكم تۆزێك توند بوو له‌گه‌ڵمان.
توێژینەوەکەی لەکوێ بڵاوبۆوە
كاتێك له ئاماده‌یی ده‌رچووم، نمره‌كه‌م به‌رزبوو، له‌به‌ر باوكم چوومه به‌شی زمانی ئینگلیزی، چونكه زۆر ئاره‌زووی فێربوونی زمانی ئینگلیزیی ده‌كرد. به سه‌ركه‌وتوویی كۆلێژم ته‌واوكرد كه ده‌بوو پێنج ساڵ بخوێنین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی له خوێندنگادا وانه بڵێینه‌وه. وه‌ك راهێنه‌ری بواری توێژینه‌وه ده‌رچووم، توێژینه‌وه‌كه‌م له به‌ناوبانگترین بڵاوكراوه‌ی زانستیی ئه‌كادیمیی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا بڵاوكرایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكمدا، كه‌ی گه‌ڕایته‌وه بۆ عیراق؟ وتی: "له 30ی ئه‌یلولی 1973، من و سواره گه‌یشتینه به‌غدا، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دابه‌زین، دونیا گه‌رم بوو، من و سواره‌ی كوڕم به قه‌مسه‌ڵه‌ی ئه‌ستووره‌وه هاتبووین و بینیمان شاسوار (شه‌هید ئارام) به جلی هاوینه‌وه چاوه‌ڕوانمانه، له‌وێوه رۆیشتین بۆ شوقه‌كه‌ی شاسوار كه له كه‌ڕاده‌ی رۆژهه‌ڵات به كرێی گرتبوو، به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه له به‌غدا ده‌ژیا و له رۆژنامه‌ی (هاوكاری)ی كاریده‌كرد، ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌فتانه بوو، شاسوار به‌رپرسی لاپه‌ڕه دوو بوو. دوای هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه‌مان، كاك سالاری برای شاسوار هات به‌دواماندا و ئێمه‌ی برد بۆ سلێمانی".
ترسی دەمانچەکە تا راپەڕین
وتیشی: "با یاده‌وه‌رییه‌كی یه‌كه‌م هه‌فته‌ت بۆ باسبكه‌م؛ دوای یه‌ك دوو رۆژ له گه‌یشتنمان، جێگای نووستنه‌كه‌م چاك ده‌كرد، له ژێر سه‌رینه‌كه‌ی شاسوار، ده‌مانچه‌یه‌كم بینی و پرسیم ئه‌مه چییه؟ شاسوار وتی: مه‌ترسه هیچ نییه لێره نامێنێ، به‌ڵام من زۆر ترسام، هه‌ركاتێك پۆلیسێكم ببینیایه، ده‌ترسام بمانگرن. ده‌یان جار خه‌وم ده‌بینی كه پۆلیس ئێمه‌ی گرتووه، ئه‌و خه‌وانه‌م هه‌ر مابوو تا دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حكومه‌تی خۆمان".
لیدیا به‌رده‌وام بوو و وتی: "كاتێك گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی، مانگی ره‌مه‌زان بوو، خواردنیان بۆ داناین و كه‌س نه‌هات له‌گه‌ڵ من و شاسوار نان بخوات، پرسیم؛ بۆ كه‌س نایه‌ت. وتیان: ره‌مه‌زانه. له به‌یانیی جه‌ژنیش چێشتیان لێنا، من وتم: به‌یانیان ئه‌و شتانه ناخۆم".
به پێكه‌نینه‌وه وتی: "ئێستاش پێش هه‌موویان له‌سه‌ر خوانی جه‌ژن داده‌نیشم. هه‌موو شتێك به لامه‌وه جیاواز و نامۆ بوو، دوو كەلتووری فره جیاواز بووین".
گێڕایه‌وه و وتی "پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ عیراق، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رم مێشكیان پڕكردبووم له شتی ناڕاست. ده‌یانووت: چۆن ده‌چیته ئه‌و وڵاته، ژن له‌وێ چه‌وساوه‌یه، وه‌ك كۆیله كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێ. به‌ڵام من سووربووم له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌م و ده‌مووت:شووم كردووه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م بم. كاتێك هاتمه ئێره ئه‌و شتانه هیچی راست نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه جێی رێزێكی زۆری ماڵی باوكی شاسوار و دۆستان بووم".
ژیانم لەماڵی بابە جەلال
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و كاته‌ی له سۆڤیه‌ت بووم، ژیانم هه‌ر راكه راكه بوو. (به پێكه‌نینه‌وه وه‌ك ئێستا)، به‌ڵام كه گه‌یشتمه سلێمانی، رۆژێكیان له ماڵی بابه جه‌لال، له ژێر دار چنارێكی گه‌وره و ئاسمانێكی شینی بێگه‌رد دانیشتبووم، كتێبی (شه‌ڕ و ئاشتی – لیۆ تۆڵستۆ)م ده‌خوێنده‌وه، له دڵی خۆمدا وتم: ئه‌وه منم كاتم هه‌یه به هێمنیی بۆ خوێندنه‌وه، ده‌بوایه زووتر بهاتمایه".
هه‌ندێ بیره‌وه‌ریی خۆشی بۆ گێڕامه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی چێشتلێنانه‌كانی، وتی: «جارێكیان به ته‌مای میوانێك بووین، كه كچێكی كورد بوو له‌گه‌ڵ شاسوار له (هاوكاری)ی كاریده‌كرد، مریشكم خسته سه‌ر ئاگر، ئه‌وه‌نده‌م كوڵاندبوو، هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌مابوو، ده‌ستمكرد به گریان، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م! ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو، كاك سمایل (عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی) كه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان له مهاباد بوو، هاته ماڵمان، بینیی ده‌گریم، دوای ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی زانی، وتی: ئێستا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵما خه‌ریكی چێشتلێنان بوو، خواردنی زۆر خۆشمان لێنا. كاتێك میوانه‌كه هات، وتی: وای، وامزانی ده‌چمه ماڵی ژنێكی روسی هه‌ر ماكه‌رۆنی و له‌و بابه‌تانه ده‌زانێ، به‌داخه‌وه كه نانم خواردووه.
كاك سمایل، له 15ی شوباتی 1974، له به‌غدا نه‌ما. پێش رۆیشتنی، رادیۆیه‌كی به دیاریی بۆ هێنابووم، شاسوار وتی: ده‌زانی نرخی ئه‌م رادیۆیه، خه‌رجیی هه‌فته‌یه‌كیه‌تی. له‌بری ئه‌وه، من ته‌نها هیته‌رێكی بچووكی ئاو گه‌رمكردنم هه‌بوو، كه زۆر به‌نرخ بوو لام، دام پێی بۆ چالێنان. كاك سمایل، له‌و كه‌سانه بوو كه جێگای باوه‌ڕی شاسوار بوو به‌رده‌وام بوو و وتی: "جارێكیش ئاته خانی دایكی شاسوار، بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی چاوی هاتبوو بۆ لامان، له‌به‌ر ئه‌و، قبووڵی و بامێم لێنا، هه‌رچه‌نده كاتێك له سلێمانی بووین سه‌یری ده‌ستی ئاته خانم كردبوو چۆن بامێ لێده‌نێ، له‌كاتی شووشتنه‌وه‌ی بامێكه، هه‌ستمكرد هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌و بامێیه لینج نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڵام لێمنا و كاتێك خواردنه‌كه‌مان دانا، ئاته خان وتی: ئای له‌وه به قنچكه‌وه‌یه.ژنێكی زۆر سپۆرت بوو، وتی: قه‌ینا، ئه‌گه‌ر پێویستیكرد له ده‌می خۆماندا لێی ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌ر له‌و كاته‌ی له به‌غدا بووین، جارێكیان شاسوار پیاوێكی هێنایه ماڵه‌وه، وتی: "ئه‌مه خۆی شاردۆته‌وه زۆر حه‌زی له چایه. منیش زوو زوو چام بۆ ده‌هێنا و نه‌م ده‌ناسی، له‌دواییدا زانیم ئه‌و كه‌سه، كاك شه‌هاب بوو، به قاچاخ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕابووه‌وه و به نهێنیی له به‌غدا بوو، ده‌یویست بچێته كه‌ركوك".
نامەکەی ئارام و ناوە نهێنییەکەی
له‌سه‌ر گێڕانه‌وه به‌رده‌وام بوو و وتی: «له‌نێوان ساڵی 1975- 1977، وه‌ك باسمكرد، له (دار والكتب)ی زانكۆ كام ده‌كرد. له ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می 1977، به بڕیاری ئه‌مینداری گشتیی به‌غدا، له‌سه‌ر كاره‌كه‌م لایاندام، كاتێك زانیبوویان هاوسه‌ری ئارامم، سه‌رۆكی زانكۆش وتبووی: ئیتر با نه‌یه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كار ئه‌گه‌ر بشگیرێت، با له ماڵه‌وه بگیرێت.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له لابردنم له‌سه‌ر كاره‌كه‌م، شاسوار پێشمه‌رگه‌یه‌كی به نهێنیی به‌دوادا ناردبووین، بۆ ئه‌وه‌ی بچمه پێشمه‌رگایه‌تی، كاتێك پێشمه‌رگه‌كه هاته لامان له ژووری دانیشتن، سه‌یری هه‌موومانی كرد و وتی: ئه‌توانم هه‌مووتان به‌رم، به‌س ئه‌م نه‌بێت (مه‌به‌ستی من بوو)، چونكه له بازگه‌ی پشكنین ده‌رناچێت.
له تشرینی دووه‌می 1977، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی ئیبراهیم (بله‌ره‌ش) له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گیرێت و له گیرفانی بیجامه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی شه‌هید ئارامی به زمانی ئینگلیزیی تێدا ده‌بێت، ئه‌من به دوای سالاری برای شاسواریاندا نارد. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌من، وتبووی: نامه‌یه‌ك له گیرفانی ئه‌و پیاوه گیراوه، لامان روونه بۆ لیدیایه، به‌ڵام من ئاشكرای ناكه‌م و ده‌یخه‌مه ژێر چه‌كمه‌جه‌كه. هه‌رچه‌نده ناوی نهێنیی ئه‌وسام خه‌دیجه بوو.
کەی هەواڵە دڵتەزێنەکەیان داوەتێ؟
له 4ی كانوونی دووه‌می 1978، باوكی شه‌هید ئارام (شێخ جه‌لال)، له كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه، به رووداوی ئۆتۆمبێل، گیانی له‌ده‌ستدا. هێشتا ئێمه له چله‌ی ماته‌مینیی بابه جه‌لال بووین كه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی شاسوارمان بیست. هه‌رچه‌نده رۆژی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی 31ی كانوونی دووه‌می 1978 بوو، به‌ڵام كه‌س دڵی نه‌هاتبوو ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌مان پێ بڵێت.
له 4 ی شوباتی 1978، ئه‌و هه‌واڵه‌یان پێ راگه‌یاندین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌واڵی تر ده‌هات و ده‌یانووت: درۆیه. من له گوماندا بووم كه درۆ بێت، ده‌مووت: ئه‌گه‌ر له ژیاندا بێت، نامه‌یه‌كی دوو دێڕیش بوایه پێم ده‌گه‌یشت. بۆ راستی و دروستیی ئه‌و هه‌واڵه (مه‌لیح و وه‌زیره)ی خوشكی شاسوار، بڕیاریاندا بچن بۆ سۆراغی بۆ (ته‌نگی سه‌ر".)
لیدیا وتی: «ئەوان گێڕایانه‌وه کە كاتێك له رێگادا به‌ره‌و ته‌نگی سه‌ر ده‌ڕۆیشتین، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه، باس هه‌ر باسی شه‌هیدبوونی ئارام بووه، به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی دڕنده‌یی حكومه‌ت، نه‌یانتوانیوه پرسیار بكه‌ن یان كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت كه ببێته هۆی گومان. كاتێك كه ده‌گه‌نه ته‌نگی سه‌ر، وێنه‌كه‌ی ئارامیان پیشان ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی وتبوویان: وێنه‌ی چی و حاڵی چی، خۆمان ده‌زانین چیمان به‌سه‌ردا هاتووه. خه‌ڵكی گونده‌كه نه‌یانهێشتبوو ئه‌و شه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانی".
خاتوو لیدیا گێڕایه‌وه و وتی: «ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵه‌كه‌مان بیستبوو، له گوماندا بووین. ئه‌و رۆژه‌ی خوشكه‌كانی چوون بۆ سۆراغی شاسوار، شه‌وه‌كه‌ی خه‌وێكم بینی؛ له خه‌وما، له دوورگه‌یه‌كی بچووك، له باڵه‌خانه‌یه‌كی سپی كه له مه‌ڕمه‌ڕی سپی دروستكرابوو، به پلیكانه‌یه‌كی زۆر چوومه ناو باڵه‌خانه‌كه، له ناوه‌وه به ئه‌سانسۆرێك سه‌ركه‌وتم و وه‌ختبوو بگه‌مه لوتكه، ئه‌سانسۆره‌كه شكا و كه‌وتمه خواره‌وه، ئه‌مه وایلێكردم هه‌ستی شه‌هیدبوونیم ئه‌وه‌نده‌ی تر لا روون بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌گه‌ڕام به‌دوای تروسكاییه‌كدا كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لیح و وه‌زیره، ئه‌و تروسكاییه‌ش كوژایه‌وه. مێشكم ده‌یزانی چی روویداوه، به‌ڵام نه‌مده‌ویست باوه‌ڕ بكه‌م. له‌نێوان كه‌سه‌كانمان دانیشتبووم، وه‌ك سه‌هۆڵێكی به‌ستوو، ئازاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده تیژ بوو جار جار ده‌چوومه په‌نایه‌ك و وه‌ك گورگ ده‌ملوراند و هاوارم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك له ئازاره‌كانم كه‌م بكه‌مه‌وه.
هه‌ر كاتێك سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌م له ته‌نگی سه‌ر، به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بم كه دواهه‌ناسه‌ی له‌وێدا داوه و به جه‌سته نه‌ماوه، وێنه‌ی به‌رگریكردن و دواسه‌رنجی بۆ ژیان، بۆ بكوژه‌كه و بیركردنه‌وه‌ی له‌و ساته‌وه‌ختانه‌یم دێته به‌رچاو و سه‌دان پرسیارم لا دروست ده‌بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ وه‌ڵامن.
خاتوو لیدیا به‌رده‌وام بوو، وتی: "خۆشه‌ویستیم بۆ ئارام وه‌ك ئه‌و خه‌ونانه‌ن كه تائێستا له هزر و فكرمدا ماون، ژیانێكی كورتی دوور له‌یه‌كمان برده‌سه‌ر كه به ویستی خۆمان نه‌بوو".
جارێكی تریش پێش ئه‌وه‌ی دڵنیابین له شه‌هیدبوونی شاسوار، له خه‌وما؛ له‌سه‌ر رووبارێكی گه‌وره وه‌ستابووم به جلێكی شینی كاڵه‌وه، شاسواریش له‌وبه‌ر رووباره‌كه وه‌ستابوو، خۆم باڵه‌كانم كرده‌وه و ویستم بفڕ‌م بۆ لای، له‌پڕ پردێك له‌نێوانماندا دروستبوو، هه‌ردووكمان به‌ره‌و لایه‌ك هاتین و له ناوه‌ڕاستی پرده‌كه به‌یه‌كگه‌یشتین و باوه‌شمانكرد به یه‌كتریدا و له خه‌وه‌كه‌م به ئاگاهاتم، چه‌ند ویستم بخه‌ومه‌وه و بچمه‌وه ناو خه‌ونه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام نه‌متوانی، ژیانمان له‌و جۆره بوو.
بەم جۆرە وەڵامی نامەکەی دایکی دایەوە
وتیشی: «دوای شه‌هیدبوونی ئارام، جارێك وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی دایكم دایه‌وه، له‌كاتی نووسینی نامه‌كه‌م، وه‌ك باران فرمێسكم ده‌هاته خواره‌وه و باسی جوانی و خۆشیی كوردستان‌م كرد بۆیان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم ته‌ندروستیی باش نه‌بوو، دڵم نه‌ده‌هات هه‌واڵی ناخۆشیان بۆ بنووسم. كاتێك وه‌ڵامی دایكم بۆ هاته‌وه، نووسیبووی؛ ئه‌وه تۆ باسی چیم بۆ ده‌كه‌ی، ئێمه هه‌موو شتێك ده‌زانین، خۆشت بڕیار ده‌ده‌ی له‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه یان ده‌مێنیته‌وه، ئێمه پشتیوانی بڕیاری خۆتین. له وه‌ڵامدا پێموتن: بڕیارم داوه له كوردستان بمێنمه‌وه".
وتی: «ئیتر ژیان ئه‌مه‌یه، راسته من هاوسه‌ری ئارامم، به‌ڵام دایكی سواره‌شم، بۆیه ده‌بێت ژیان به‌هۆی سواره‌وه به‌رده‌وام بێت".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له ساڵی 1978، كاتێك سایلۆی گه‌نمی سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی روسی دروست ده‌كرا، به‌هۆی سالاری برای شه‌هید ئارامه‌وه، توانیم وه‌ك وه‌رگێڕی زمانه‌كانی روسی و ئینگلیزی و كوردی، كاربكه‌م".
له ئه‌یلولی 1980، به‌هۆی شه‌ڕی عیراق و ئێرانه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه گه‌ڕانه‌وه و كاره‌كه‌یان وه‌ستاند و منیش بێ كار بوومەوە، جارێكی تر پێش شه‌ڕی كوێت، كۆمپانیاكه گه‌ڕانه‌وه و داوایان لێكردم كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كارمكرد، دوای ئه‌و سێ مانگه، نووسینگه‌ی كار بانگیانكردم و وتیان: ده‌زگای ئه‌من رازیی نین كاربكه‌م، دیسانه‌وه بێ كار بوومه‌وه".
هەروەها گێڕایه‌وه و وتی: «له مانگی شوباتی 1980، عیراق یاسایه‌كی بۆ بیانییه‌كانی ناو عیراق ده‌كرد، له یاساكه‌دا هاتبوو؛ هه‌ر بیانییه‌ك له پێنج ساڵ زیاتر ماونه‌ته‌وه، ده‌بێت یه‌كلایی ببنه‌وه له‌نێوان مانه‌وه‌یان و وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی، یان گه‌ڕانه‌وه‌یان. منیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكارییه‌كم به‌رزكرده‌وه، بۆ وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی. بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌من و وه‌رگێڕێك هاتنه ماڵه‌وه بۆ لامان، ده‌بوایه به ته‌نها دابنیشم له‌گه‌ڵیان، وتیان: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیت به هاوڵاتیی عیراقی، ده‌بێت خزمه‌تی عیراق بكه‌یت. منیش وتم: من مامۆستای زمانی ئینگلیزیم ده‌توانم وانه بڵێمه‌وه. وتیان: باشه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت هاوكارمان بیت، هه‌ركه‌س جنێوێك به ده‌وڵه‌ت بدات، یان وێنه‌یه‌ك بدڕێنێت، ده‌بێت پێمان بڵێیت. وتم: قه‌ینا كارناكه‌م و له ماڵه‌وه ده‌بم. وتیان: ده‌توانی كاربكه‌ی، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه. منیش سه‌یرم كردن و پێموتن: قسه له‌مسه‌ره‌وه خۆشه، به پیشه‌ی خۆم ده‌توانم خزمه‌ت بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه داوای ده‌كه‌ن ناتوانم. ئه‌وانیش وتیان: كه‌واته ئێمه‌ش ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیت ناده‌ینێ و ده‌بێت ئێره جێبهێڵیت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ روسیا. وتم: باشه، قه‌یناكه ماڵی باوكم هه‌یه و بێكه‌س نیم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام به‌پێی یاسای عیراق ناتوانم كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆمدا ببه‌مه‌وه، كوڕه‌كه‌شم ئێستا بێ باوكه، ئێوه‌ش وابكه‌ن، بێ دایكیش ده‌بێت، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه. سه‌یرێكی یه‌كیان كرد و روویان له من كرده‌وه، وتیان: باشه، ئێمه پشتیوانت ده‌بین، ئیتر بڕیاری وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیم بۆ هاته‌وه و له‌گه‌ڵ سالاری برای شه‌هید ئارام، له 16ی حوزه‌یرانی 1982، چووین بۆ شاری به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌كه و له هه‌مان رۆژ، ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیم وه‌رگرت. ئه‌و رۆژه زۆر دڵم ته‌نگ بوو، به كاك سالارم وت: با ته‌له‌فۆن بكه‌ین بۆ ماڵه‌وه، چه‌ند هه‌وڵماندا، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه خه‌ته‌كان خراپ بوون و ده‌ستمان نه‌كه‌وتن. به‌یانیی رۆژی دواتر، كاك به‌كر فه‌ره‌ج هات و به منی وت: به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانی، ئاته خان جه‌ڵته لێی داوه و كۆچی دوایی كردووه. ئیتر خۆشیی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌كه‌م نه‌ما. هیچ خۆشییه‌كم نه‌بووه تاڵییه‌ك نه‌كه‌وتبێته ناوی. لای من، ئاته خان، دایكی دووه‌مم بوو، ژنێكی زۆر میهره‌بان بوو".
گێڕایه‌وه و وتی: "چه‌ند جارێك له ده‌زگای ئه‌من بانگیان ده‌كردم بۆ پرسیار و وه‌ڵام، بۆم ده‌ركه‌وتبوو ده‌بێ ئازایه‌تی و باوه‌ڕبه‌خۆبوون له قسه‌كانمدا ره‌نگبده‌نه‌وه، بۆیه له هه‌موویان ئه‌توانم بڵێم بێ كێشه رزگارم ده‌بوو، هاوسه‌ری سیاسییه‌كی گه‌وره و كه‌سێكی بیانیی بی، ئاسان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ماڵی باوكی شاسوار رێزێكی تایبه‌تیان بۆ دانابووم، زۆر هاوكارمبوون، نه‌هامه‌تییه‌كانمیان له‌سه‌ر شان سووك كردبووم".
وتیشی: "پێش شه‌ڕی كوێت، ماوه‌یه‌ك بێكار بووم، گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌رگ درووی عیراقی هه‌بوو، به پارچه كارم ده‌كرد، شه‌ش پارچه‌یان به بڕاوی بۆ ده‌ناردمه ماڵه‌وه، هه‌ر پارچه‌یه‌كم به دینارێك ده‌دووری. ئیتر رۆژانه به شه‌ش دینار كارم ده‌كرد، نه‌م ده‌ویست بێكار بم، له ده‌ستبه‌تاڵیدا خه‌مه‌كانم قورس‌تر ده‌بوون. له دوای راپه‌ڕین و له ساڵی 1992، له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه ئه‌وسا تاكه ته‌له‌فزیۆنی په‌خشكراو بوو، داوایان لێكردم هه‌واڵ به زمانی ئینگلیزیی بخوێنمه‌وه، ئه‌م كاره ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بۆم. دوای 15ساڵ بێبه‌شكردنم له كاركردن و خراپیی قسه‌كردنم به زمانی ئینگلیزی و كه‌م تواناییم له وه‌رگێڕان له كوردییه‌وه بۆ ئینگلیزی و شه‌رمم له چاوی كامێرا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رگیز وه‌ك بێژه‌ر كارم نه‌كردبوو، ئه‌مانه‌م هه‌مووی به رێگر دانابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش بڕیارمدا ده‌ست پێ بكه‌م و له خاڵی سفره‌وه ده‌ستم پێ كرد. خۆشحاڵم بڵێم خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به زمانی ئینگلیزیی، بوو به‌جێی بایه‌خی بیانییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی له سلێمانی و په‌یامنێری (بی بی سی) شایه‌تی باشیی راپۆرته‌كانم بوو و هانده‌رم بوو له به‌رده‌وامبوون".
بڕیارە دڵخۆشکەرەکە چی بوو؟
له ساڵی 1993، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ركرد كه به هۆكاری سیاسیی له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابراون و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌و ماوه‌یه‌ش به خزمه‌ت بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌و بڕیاره زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه‌م له ته‌له‌فزیۆن زۆر لا گرنگ بوو، ئیتر بڕیارم دا هه‌ردوو كاره‌كه بكه‌م، له‌و كاته‌شدا بڕیاری ده‌ركردنی گۆڤارێكم دا به ناوی (گوڵه ئه‌ستێره) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كمان هه‌بوو به سه‌رپه‌رشتیی عوسمان چێوار و ئه‌ندامێتیی من و په‌روا و ڤالانتینا.
تا ساڵی 1996، هه‌ردوو كاره‌كه‌م ده‌كرد (زانكۆ و ته‌له‌فزیۆن)، له ساڵی 1996و دوای شه‌ڕی ناوخۆ، له به‌شی ئینگلیزی له كۆلێژی زمان، وانه‌م ده‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مامۆستاكانی به‌شه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌نده‌ران رۆیشتبوون و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كه دانه‌خرێت، هه‌شت ماده‌ی جیا جیام ده‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆر قورس بوو به‌هۆی ئاماده‌كردنیان و نه‌بوونی سه‌رچاوه و كتێبی پێویست، ده‌بوایه خۆم زۆر ماندوو بكه‌م، شه‌وانه ته‌نها چوار سەعات ده‌خه‌وتم، كه هه‌ڵده‌ستام له خه‌و، چاوه‌ڕێی شه‌وێكی تر ده‌بووم بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌م. هه‌ر چۆنێك بێت، هه‌وڵێكی بێوچانم دا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان به‌شه‌كه به كراوه‌یی مایه‌وه و دوای چوار ساڵ و له ساڵی 1998، یه‌كه‌م به‌رهه‌می ماندووبوونمان له زانكۆ ده‌رچوون و هه‌ستێكی زۆر خۆشی به هه‌موومان به‌خشی، هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆی زانكۆ و ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی، نه‌متوانی له ته‌له‌فزیۆن به‌رده‌وام بم.
له ساڵی 2002، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی تۆرینتۆی كه‌نه‌دی، لێكتێگه‌یشتنێكیان واژوو كردبوو، ئه‌مه بوو به هانده‌رم كه هه‌وڵبده‌م بڕوانامه‌ی ماجستێر به‌ده‌ستبهێنم. به رێگای یاسایی توانیم له‌و زانكۆیه وه‌ربگیرێم هه‌رچه‌نده هه‌موو هه‌نگاوه‌كانم بێ كێشه نه‌بوون، به‌ڵام سووربوونم و هه‌وڵه‌كانم سه‌ریانگرت و توانیم ئه‌و پله‌یه به‌ده‌ستبهێنم له بواری په‌روه‌رده، توێژینه‌وه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م له‌سه‌ر (كاریگه‌ری راگوێزان و ئاواره‌بوونی ناوخۆ له‌سه‌ر توانای گه‌شه‌كردن و فێربوون) بوو. ئه‌و بابه‌ته بوو كه خۆم شاره‌زاییم تیایدا هه‌بوو، كه‌ركوكیشم كرد به سه‌رچاوه. كاتێك كه ماسته‌ره‌كه‌م وه‌رگرت و گه‌ڕامه‌وه، ته‌مه‌نم ببوو به 62 ساڵ و به‌پێی یاسای عیراقی له 63 ساڵیدا ته‌مه‌نی خانه‌نشینییه، ته‌مه‌نه‌كه‌م بوو به رێگر له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌م، هه‌رچه‌نده پله‌ی زانستیم یاریده‌ده‌ری مامۆستا بووم، به‌ڵام وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك خانه‌نشینیان كردم. لام زۆر قورس بوو، چونكه له توانای خۆم راده‌بینی به‌رده‌وام بم، هه‌رچه‌نده هیچم نه‌كرد و نه‌وت، به‌ڵام له‌داخاندا دوو ساڵ نه‌چووم بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌م.
ئێستا بەم کارەوە سەرقاڵە
دوای خانه‌نشینیم، له منداڵپارێزی كوردستان كارم دۆزییه‌وه و له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا له منداڵپارێز له‌بواره جیاوازه‌كان كارده‌كه‌م و خزمه‌ت ده‌كه‌م. له‌و كارانه‌ی كه جێی بایه‌خ و شانازیمه، خزمه‌تكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه به شێوه‌یه‌كی زانستیی بۆ منداڵ و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، كارمكردووه بۆ رێكخستنی خولی ئه‌كادیمیی به هێنانی پسپۆڕان له‌و بواره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوومه‌ندبوون له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن. هه‌وڵی زۆرماندا كه چه‌ند هه‌نگاوێكی تر بچینه پێشه‌وه، به‌ربه‌ست زۆر بوون و نه‌مانتوانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توانیمان چاندنی تۆوی ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو كه به هیوام رۆژێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببینین.
به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیمه‌وه هه‌ندێ كار و چالاكیم كه‌مكردۆته‌وه و خۆمم گواستۆته‌وه بۆ (سه‌نته‌ری رۆشنبیریی سه‌را)ی سه‌ر به منداڵپارێزی كوردستان، له‌و قۆناغه‌دا به كرده‌وه مامۆستا و رێنیشانده‌رم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تینووی فێربوون و خۆ پێگه‌یاندنیان هه‌یه، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌ده‌م كه‌سانێك پێبگه‌یه‌نم و راهێنانیان پێ بكه‌م كه بتوانن به‌رپرسیارێتیی وه‌ربگرن له‌و بوارانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه جێگاكه‌م و كاربكه‌ن، هه‌ستده‌كه‌م ئیتر پێویسته منیش هه‌ندێ پشوو بده‌م، ژیان زۆر هیلاكی كردووم.
دوا سەرنج
له كۆتاییدا منیش ده‌ڵێم: لیدیا، پارچه‌یه‌كه له زێڕ، رۆحێكی ئه‌ڵماسیی بێگه‌رد، فێرمان ده‌كات چۆن خۆشه‌ویستیی بكه‌ین كاتێك كه رق به‌رۆكمان ده‌گرێت، چۆن پێبكه‌نین كاتێك ده‌مانه‌وێت بگرین، چۆن ئارام بگرین كاتێك تووڕه ده‌بین، چۆن خۆڕاگربین كاتێك ئازار ده‌چێژین، چۆن مرۆڤدۆستبین، ده‌با ئێمه‌ش هه‌گبه‌مان پڕبكه‌ین له خۆشه‌ویستیی بۆ مرۆڤ، بۆ خاك، بۆ سروشت و له رق به‌تاڵبینه‌وه.