ئابووری
نرخی نه‌وت دابه‌زی.. ئابووریناسان مه‌ترسیی ده‌خه‌نه‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هه‌ینی 29ی کانونی یەکەمی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابه‌زی، له‌كاتێكدا كه شاره‌زایانی بواره‌كه به‌رده‌وام هۆشداریی داكشانی بواری ئابووری جیهانیی ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه كه له ئارادان.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئابووریی جیهانیی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویانكرده‌وه، ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ پێنجشه‌ممه، نرخه‌كه‌ی دۆلارێك و 20 سه‌نت دابه‌زیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بازرگانانی نه‌وت و ئابووریناسان ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وامیی شه‌ڕ، بازاڕه‌كانی نه‌وتی هه‌ژاندووه و ده‌كرێت كاریگه‌ریی جۆراوجۆری هه‌بێت، هه‌روه‌ك ئابووریناسان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كانی ئۆكرانیا - رووسیا و ئیسرائیل - حه‌ماسدا، رایانگه‌یاند، دوور نییه شه‌ڕ رێگر بێت له گه‌یشتنی نه‌وت به بازاڕه‌كانی جیهان، به‌وه‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری دروستده‌بێت.